|
به زمان فارسی،
كوردێكم!
شیعر:
مه‌ریه‌م هوله
وه‌رگێڕانی له فارسییه‌وه: مه‌رزه جه‌وانمه‌رد
به‌خته‌وه‌ری گیان، ده‌تهه‌وێ چم ده‌یه‌ی له‌م به‌فره‌دا؟
له چی ئه‌م جوانییه سارده له‌زه‌ت به‌رم؟
له‌م به‌فره‌دا هه‌ڵه‌بجه‌كه‌م له كوێ داناوه
تا جێم بێته‌وه له وه‌رزی تۆدا؟
قارنێ و قه‌ڵاتان
له مه‌لۆتكه‌یه‌كی سێ مانگه‌دا به‌جێما
كه لووله‌ی تفه‌نگی هه‌تا مێشك مژی به جێگای مه‌مكم
به‌خته‌وه‌ری ده‌تهه‌وێ چم ده‌یه‌ی؟
من ئه‌و مناڵه شه‌ش مانگه‌یه‌م ده‌وێ كه له وێنه‌كه‌دا خوێن و شیمیایی بوو
خوێنی سیپه‌لاكی؛ ئێستاش به لا لێومدا ده‌تكێته‌وه
من ئه‌وم، ڕۆژی به‌رله وێنه‌گرتن ده‌وێ
بگری و شیری ده‌مێ
خۆی ته‌ڕ بكا
تا به‌خته‌وه‌ری دایكی به یاری مه‌لۆتكه تازه بێته‌وه.
ل
ده‌تهه‌وێ چم ده‌یه‌ی؟
سه‌رم بده‌وه!
ل
سه‌رم له ئاواری خوێنی بێ تاواناندا به‌جێی ماوه
تاوانه‌كه‌م بده‌وه!
ل
ده‌مه‌وێ بژیم!
ل
تاوانه‌كه‌م بده‌وه
و كه‌ره‌سه‌ی ژیان!
ل
وێرانم بكه،
ل
به‌ڵام سازم مه‌كه‌وه تا ببی به كوێخای كه‌لاكم!
ل
بكووژه،
ل
به‌ڵام به كایه‌ی مه‌گره ئازادیم!
ل
كه‌للای كایه‌ی گه‌وران نییه ئازادی وه‌ته‌نم، كه له‌ده‌ستان دایه!
ل
ئه‌مه دایه به‌هێیه له هه‌ناسه‌مدا ده‌وه‌ستێ
تاوانی كێیه كه شوێنێكی نییه ئیتر؟
قاچی دوویه و كوڕه‌كانی پێنج كه‌لاكه!
ل
سه‌ریان له‌سه‌ر كوێ دانێن؟
تاوانی كێیه كه دایه به‌هێیه له هه‌ناسه‌مدا ده‌وه‌ستێ، هه‌ر وه‌خت هه‌وا
هه‌ڵده‌مژم ؟!
ل
یان هه‌وای بگره
یان به‌شی من له ئوزون جیا كه‌وه!
ل
كێ ته‌نیایی منی به ئێوه فرۆشت؟
نیشتمان شتێكی تایبه‌تییه
وه‌ك فڵچه‌ی ددان یان ئازاری ده‌روون؛
كێ به ئێوه‌ی فرۆشت مناڵه‌كانی من، هه‌تا ئه‌و سه‌ری دنیایه؟
به‌خته‌وه‌ری، ده‌تهه‌وێ چم ده‌یه‌ی؟
به‌خته‌وه‌ریه‌كه‌م له ناو به‌فره‌كانی ته‌بعیددا، به‌ستنی كۆڕی بۆینباخییه!
ل
یان هه‌وای بگره
یان به‌شی من له ئوزۆن به جیا بنووسه!
ل
زیادكه له پێرستدا ناوی هه‌ڵه‌بجه!
ل
قارنێ و قه‌ڵاتان ...
ل
چه‌ند كه‌سی تریش زیندوون ...
ل
سوێند بێ، له گۆڕی دێیه‌كه‌مان دێمه‌وه و ته‌واوی سلووله‌كانم ڕاستین!
ل
له‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه ڕا دێمه‌وه
كه دایكم به دوایین هه‌ناسه‌كانی، ته‌رمه‌كه‌می فڕێده‌دا ده‌رێ؛
ته‌رمێك، به دوو گوند وشه به زمانی كوردی
و قوڵكه‌یه‌كی گه‌وره‌ی گشتی
ئێستاش هه‌ڵدێ ...
ل
گۆشتم لێ مه‌دزه، به‌فر!
ل
سه‌رما هۆیه‌كی باش نییه بۆ نه‌بیستن
به‌فر به‌س نییه بۆ جوانی
جوانی به‌س نییه بۆ جوانی
جوان چاكی هه‌ڵه‌بجه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر خه‌ریته‌ی جۆغرافیا
ده‌تهه‌وێ چم ده‌یه‌ی؟
وڵاتی من شوێنێكه له كۆڵانه‌كانیدا ون ده‌بم
خاك له پاڵ خاك، له ڕاده به‌ده‌ر كه زیاد ده‌بێ، بیابان پێكدێنێ
بیابانتان بۆ چی بوو؟
ئه‌و هه‌مووه كورده ...
ل
جیاوازی چینایه‌تیان، جیاوازی نهومی بیابانه
خیز و خوێ ...
ل
خاك و خاك ...
ل
له‌م بیابانه‌دا، ئه‌دی ئه‌م هه‌مووه چاوه‌ی چ لێده‌كه‌ن؟
وه‌ڵاتی من شوێنێكه كه موجزه‌كه‌ی له هاسانیی كوشتار دایه
كێیه بڕوا ده‌كا، خانمی هه‌واڵنێری ئورووپا؟
به‌سه چه‌ند دێهات خه‌ڵك بخرێته نێو قوڵكه‌یه‌ك
دوایی ده‌سڕێژ ...
ل
گولله له نێو خوێن ...
ل
خاك له‌سه‌ر خاك ...
ل
ئه‌من دایكم فڕێیدامه ده‌رێ به دوایین جووڵه‌كانی
كه له ڕاسته‌ی ده‌سته‌كانیدا، بوو به وێنه له نێو سروشتدا
وێنه‌یه‌كم نییه له قوڵكه‌ی دێیه‌كه‌مان
بێجگه له‌و چاوانه‌ی كه ڕاماون
و زمانێك كه به كوردی
زمانی بڕاوی مێژووه‌كه‌ی ...
ل
ده‌كرێ كه‌سێك ئه‌و قوڵكه‌یه وه‌ڕگێڕێنێته‌وه؟
كه له خواره‌وه‌ڕا بنه‌ماڵه‌كه‌م فڕێدرێنه نێو داهاتوو ...
ل
خانمی هه‌واڵنێری ئورووپا، كه زۆر جوانی!
ل
به‌خته‌وه‌ری، ده‌تهه‌وێ چم ده‌یه‌ی؟
ئه‌م به‌فره ئورووپاییه ته‌نیا بیره‌وه‌رییه‌كانم سارد ده‌كاته‌وه
ته‌زووی من له سه‌رماوه نییه
بیره‌وه‌رییه‌كانم ده‌له‌رزێن
ئه‌م سه‌رمایه ناهێڵێ ئاگری نیشتمانم وه‌رگێڕدرێته‌وه!
ل
ئاگره‌كه‌م سارده، چونكو كاغه‌زه‌كانی ڕۆژنامه‌كانی ئێوه ناسووتێنێ!
ل
بێ نیشتمانی هه‌تا كوێ؟
وه‌ڵاتی من شوێنێكه نازانم به زمانی ئه‌و بنووسم
من به زمانی فارسی كوردم
نازانم به كوردی بنووسم
به زمانی وڵاتی خۆم نازانم بگریم
به زمانی ئه‌و ناكرێ سه‌مایه بكه‌ی!
ل
به‌و زمانه ته‌نیا ده‌كرێ له مه‌رگ، مه‌رگه‌كانی نه‌گووتراو ده‌ركێشی ده‌رێ!
ل
ئه‌ی كوردی!
ل
زمانی كاره‌ساته تایبه‌تییه‌كانم!
ل
كاره‌ساتی مه‌رگه گشتییه‌كانم!
ل
به زمانی تۆ خه‌ریكم ئازار ده‌كێشم
به‌ڵام به فارسی ده‌بمه قاره‌مانی شێعر!
ل
چ ده‌كه‌ی؟
هیچ ئاگات لێیه؟
كوردی ... كوردی خۆشه‌ویست!
ل
به كام زمان ده‌تقیژاند له گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ دا؟
مناڵان و پزدانان و برۆ كه‌وانیه‌كان ...
ل
به كام زمان قیژاندت كه هیچكه‌س نه‌یبیست؟
بۆ ده‌نا ده‌بێ
شارێك له‌پڕ ببێته بیابان؟
و دوای ئه‌وه هیچ جاده‌ێك سۆراغی نه‌گرێ؛
هیچ ئاسمانێك و هه‌واپێوێك ...
ل
بۆ ده‌نا ده‌بێ؟
به‌خته‌وه‌ری، ده‌تهه‌وێ چم بده‌یه‌ی؟
ئه‌دی ئه‌م وه‌رزانه، سیخوڕی ئێمه له‌به‌رچی ده‌كه‌ن؟
له‌گه‌ڵمان ده‌ژین و ئه‌مه‌گدارن
به‌هار و هاوین و پاییز و زستان ...
له‌گه‌ڵمان شه‌هید ده‌بن و ئه‌مه‌گدارن
به‌ڵام هه‌ن كه دوای ئێمه له ڕه‌گه‌زێكی تر بن!
ل
چ ده‌كه‌ی كوردی!
ل
هیچ ئاگات لێیه؟
ئاخ ... زمانم ... زمانم!
ل
له قوڕگم ده‌رپه‌ڕه ده‌رێ
كه له قورگی مندا ڕه‌سمییه‌تێك له ئارادا نییه!
ل
ڕه‌سمییه‌تی تۆ ته‌نیا له‌م سه‌یروسه‌مه‌رانه دایه
كه كه‌لاكه‌كانت له نێو ژیاری ئاسمانقه‌ڵێشه‌كان دا هه‌ڵیدایسێنێ!
ڕه‌سمییه‌تی تۆ له یه‌كێتی خه‌ڵك دایه
ل
یه‌كێتی له مردن‌دا
ژیانی یه‌كتر كووشتن
كاتێك بۆ گێڕانه‌وه‌ی مه‌یته‌كان
هێزێك بێجگه له سازكردنه‌وه‌ی ئه‌وانیان نییه!
ل
كێ فێری خه‌یانه‌تی كردووی وه‌ته‌ن؟
نه‌زانینت هی ڕه‌گه‌زی تۆ نییه!
ل
باوه‌ڕ ناكه‌م له تۆ بێ!
ل
هه‌سته
فڕێیده ده‌رێ، له‌و ده‌ره‌وه‌ی تۆی لێی!
ل
ده‌رێكی ته‌نانه‌ت ئه‌وێش هی تۆ نییه
بتهه‌وێ له باوه‌شی یه‌ك، له گۆڕی بنه‌ماڵه‌دا كون كون بین
به‌ڵام به زمانی یه‌كتر بگرین!
ل
به زمانی یه‌كتر بمرین
له باوشی یه‌كتردا ...
ل
به‌خته‌وه‌ری، ده‌تهه‌وێ چم ده‌یه‌ی؟
من زمانی خۆم ده‌وێ و خه‌تێك كه به زمانی من له‌سه‌ر گۆڕم بنووسێ:
ل
وڵاتێك كه به پانه‌وه هه‌ر ده‌بێته گۆڕ
به‌ڵام ئێستاش پاك نه‌بۆته‌وه له‌سه‌ر زه‌وی!
بیابان، بیابانه و هه‌رچی زۆرتر لێی بنێژی
گه‌وره‌تر ده‌بێ!
ل
ئه‌ی فرمێسك ... فرمێسك!
ل
ئه‌من گریان نیم، گولله‌م!
ل
له چاوه سوتاوه‌كانمدا نا
له لووله‌ی تفه‌نگه‌وه ئاگر بكه‌وه!
ل
|